کاتژمێری هۆشمەندی ZenWatch 3 لەسەر شێوەی بازنەیی

کاتژمێری هۆشمەندی ZenWatch 3 لەسەر شێوەی بازنەیی
چەند ڕۆژێک پێش دەست پێکردنی کۆنگرە دەنگ و باسی ئەم کاتژمێر هۆشمەندە بڵاو بوویەوە کەوا دیزاینەکەی لە شێوەی چەماوەییەوە لە لایەن کۆمپانیای ئەسوسەوە دەگۆڕدرێت بۆ بازنەیی، لە کۆتاییشدا هەر وا دەرچوو کۆمپانیای ئەسوسی تایوانی کاتژمێری هۆشمەندی خۆی بە ناوی ZenWatch 3 لەسەر شێوەی بازنەیی دیزاینێکی سەرنج ڕاکێش و ڕەنگێکی سەرنج ڕاکێش لە نێوان خۆڵەمێشی و زێڕی و زیوی نمایش کرد.
کۆمپانیای ئەسوس لەم وەشانە نوێیەی ئەم کاتژمێرە هۆشمەندەدا بازنیەکی بە ڕەنگی زێڕی زیاد کردووە لەگەڵ بوونی سێ دووگمە لە تەنیشت کاتژمێرەکەوە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی کاتژمێرەکە هاوشێوەی کاتژمێرە بەناوبانگەکانی ڕۆلێکس و ئۆمیگا.

لە ڕووی باتریەوە کاتژمێری هۆشمەندی ZenWatch 3 دوای بارگاوی کردنەوەی تەواو دەتوانی بۆ ماوەی ٢ ڕۆژی بەردەوام بەکاری بهێنیت، وە هەروەها کۆمپانیای ناوبراو تەکنیکی HyperCharge لەم کاتژمێرە هۆشمەندەدا بەکارهێناوە کە ڕێژەی بارگاوی بوونەوەکەی لە ماوەی ١٥ خولەک دەگاتە ڕێژەی ٦٠% وە دەتوانی باتری دەرەکیشی بۆ بەکاربهێنی کە ڕێژەکەی ٤٠% زیاد دەکات لە چاو وەشانەکانی پێش خۆی لە هەمان جۆری کاتژمێرە هۆشمەندەکە و ئەم کاتژمێرە هۆشمەندە بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید وێر کار دەکات و نزیکەی ٥٠ ڕووکاری تایبەت بە خۆی و کاتژمێرەکەی تێدایە کە بە کارهێنەر دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی بیگۆڕێت وە لە ڕێگەی ئەپی تایبەت بە خۆی بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکان کۆنتڕۆڵ دەکرێت و پشتگیری لە هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دەکات بۆ پەیوەست بوون بە مۆبایلەکانەوە و بە نرخی ٢٢٩$ـی ئەمریکی دەفرۆشرێت و لەم ساڵدا دەخرێتە بازاڕەکانەوە.


سەرچاوە www.kitn.net
Top