چۆنیەتی چالاککردنى دۆخی شەو (Night Mode) لە مۆبایلەکانی (نێکسس)دا
لە خوارەوەدا ڕوون کراوەتەوە کە چۆن مۆبایلەکەت بخەیتە دۆخی شەو (Night Mode):
•سەرەتا لە کۆگای گووگڵ پلەی ئەپی (Night Mode Enabler) دابگرە، یاخوود لەم بەستەرەوە: داگرتن
•پاش ئەوەی ئەپەکەت داگرت بە تەواوی، بە دوو پەنجە بەشی ئاگادارکەرەوە (Notification) بهێنە خوارەوە و کلیک لە ئایکۆنی ڕێکخستن (Setting) بکە، دەقێک دێتە بەردەمت کە نیشانەی زیاد بوونی فلتەرێک لە سیستەمەکەدا دەکات!
•پاشان ئەپی (Night Mode Enabler) بکەرەوە
•ڕووکارێکی سادە دێتە بەردەمت و لە ناوەندی بەشەکە نوسراوی (Enable Night Mode) هەیە و کرتەی لێ بکە.
•کە کرتەت لێکرد ڕاستەوخۆ دەتباتە بەشی ڕێکخستنی مۆبایلەکە بەشی (System UI Tuner) نیشان دەدات و دەسەڵاتی ئەوەت هەیە کە On یاخود Off ی بکەیت، تۆ On بکە تاکو مۆبایلەکەت بکەوێتە دۆخی شەوەوە.
•ئێستا کارەکەت بە سەرکەوتویی ئەنجام دا!
سەرچاوە www.kitn.net
