كامێرا 360 پلەییەكان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لایەنگرێكی زۆریان بۆخۆیان دەستەبەر كردووە و ئێستا لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا بازاڕی كامێرای 360 پلەیی گەرمە.. بچووكترین كامێرای 360 پلەی كامێرای nico360 ە. بەرزی كامێراكە 46 ملمە و كێشی تەنیا 96 گرمە... ئەم كامێرایە دوو هەستەوەری 16 مێگاپیكسلی سۆنی لەسەرە. بەكوالیتی k2 وێنە دەگرێت. میمۆری 32گێگابایتی هەیە، بە تەڕبوون وكەوتنە ناو ئاو تێكناچێت. سیستەمی وای- فای و بلوتوسی هەیە، لە فۆرماتی RAW,DNG ی كۆمپانیای ئەدۆب پشتیوانی دەكات.