ڤێرژنی نوێی مەچەكبەندەكەی سامسۆنگ

ڤێرژنی نوێی مەچەكبەندەكەی سامسۆنگ
لە 2014دا سامسۆنگ ئەزموونێكی نوێی خستە ناو جیهانی دیجیتالی نوێوە، بە بەرهەم هێنانی مەچەكبەندی تەندروستی Gear Fit قۆناغێكی نوێ لە ئامێرە دیجیتالیەكانی دەستی پێكرد، ئەو سەردەم پێشوازییەكی گەرمی لێكرا، بەڵام مەچەكبەندەكە وەڵامدەرەوەی هەموو داخوازییەكانی بەكارهێنەرانی نەبوو، بۆیە لەم ماوەیەدا سامسۆنگ وەشانێكی دیكەی لەو مەچەكبەندە خستە بازاڕ.
وەشانی نوێی مەچەكبەندەكەی سامسۆنگ شاشەكەی 1.5 ئینجە و لە جۆری سوپەر ئەمولدە. خێراییەكەی 1 گێگاهێرتزە، رامەكەی 512 مێگابایتە، میمۆرییەكەی 4 گێگابایتە و دەتوانێت فایلە دەنگییەكان بە گشت فۆرماتەكانی بڵاو بكاتەوە. گرنگترین بەشەكانی هەستەوەرەكانی مەچەكبەندەكەیە، كە 4 هەستەوەری تێدایە، وەك پێوانی بەرزایی، پێوانی لێدانی دڵ، خێرایی و ژیرۆسكۆپە.. ئەو هەستەوەرانە ئەم كارانە ئەنجام دەدەن، زانینی هەنگاوەكانی رۆیشتوو، پێوەری مەودای رۆیشتوو، رێژەی وزەی لەناوچوو، نیشاندانی ئەو مەودایەی كە رۆیشووە. بە ئاوتێكنەچوونیش تایبەتمەندییەكی دیكەی مەچەكبەندەكەیە. لەگەڵ گشت مۆبایل و دەزگاكانی سامسۆنگ دەبەسترێت.
Top