لە دوورەوە هەست بە لێدانی دڵی ئازیزانت بكە

لە دوورەوە هەست بە لێدانی دڵی ئازیزانت بكە
تەكنەلۆژی لەم سەردەمەدا گەیشتۆتە قۆناغێك ئەوەی مەبەستت بێت دەتوانی لە چركەیەكدا ئەنجامی بدەی، قسەكردن بە دەنگ و رەنگ كە جاران لە خەیاڵیشدا نەدەگونجا ئێستا تەنیا بە داگرتنی دوگمەیەك لەگەڵ هەركەسێك لە هەرشوێنێك لە جیهاندا حەز بكەی دەتوانی ئەنجامی بدەی.. بازنەی پێوەندییەكان بەرینتر بووە بۆ نموونە بەهۆی ئەڵقەی HB rings لەگەڵ هەركەسێك كە حەز بكەو حەز بكا دەتوانی لە دوورەوە هەست بە لێدانی دڵی بكەی..
گوستیلەكە لە ستیلی دژە ژەنگ دروستكراوە و بە یاقوتێكی شینیش رووپۆش كراوە. بەڵام ئەڵقەكە چۆن كار دەكات، بەهۆی بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایل دەبەسترێت و پاشان لە رێگای ئینتەرنێتەوە دەتوانرێت پەیوەندی لە نێوان دوو كەسدا دامەزرێ، بەڵام هەردوو لایەن دەبێ ئەو ئەڵقەیان لە دەست دابێ و تەنیا ئەوەندە بەسە كە جارێك بە توندی پەنجەیەك لە ئەڵقەكەی خۆت بدەی هەتا پێت بڵێت بەرامبەرەكەت جا لەهەر كوێ بێ لێدانی دڵی چۆنە. ئەڵقەكە بۆ ئەو گەنجە خۆشەویستانەی كە ماوەیەكە لێك دوورن یا ئەو سەربازانەی كە دوور لە ماڵەوەن و بۆ ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانە كەوتوون، شێوازێكی زۆر گرنگە بزانی ئێستا لێدانی دڵیان چۆنە.
Top