نێتفلێکس ئەپى پێوانەکردنى خێرایی ئینتەرنێتى بۆ ئەندرۆید و iOS وەشاند

نێتفلێکس ئەپى پێوانەکردنى خێرایی ئینتەرنێتى بۆ ئەندرۆید و iOS وەشاند
مانگێک زیاتر لەمەوبەر کۆمپانیاى (نێتفلێکس)ى ئەمریکى خزمەتگوزارییەکى بۆ پێوانەى خێرایی هێڵى ئینتەرنێت ڕاگەیاند بەناوى (Fast.com) کە تەنها لە وێبسایتێک پێکدەهات، ئەمڕۆ کۆمپانیاى ناوبراو ئەپێکى بۆ خزمەتگوزاى ناوبراو وەشاند بۆ هەردوو سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس.

هەرچەند پێگەى (Fast.com) بێ کێشە لەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایلە هۆشمەندەکان کاردەکات بەڵام کۆمپانیاى ناوبراو دەیەوێت لەڕێگەى وەشاندنى ئەم ئەپڵیکەیشنەوە پەرە بەو خزمەتگوزارییە بدات تاوەکو بەکاربەران بەشێوەیەکى ئاسانتر و چاکتر پێوانەى خێرایی هێڵەکەیان بکەن.

ئەپڵیکەیشنى (Fast) زۆر ئاسانە بۆ بەکارهێنان، ئەوەى لەسەر تۆ پێویستە تەنها کردنەوەى ئەپەکەیە و خۆکارانە ئەپى ناوبراو هەڵدەستێت بە پێوانەکردنى خێرایی هێڵەکەت، جێگەى سەرنجە کەوا ئەپى ناوبراو هیچ جۆرە ریکلامێکى تێدا ناکرێت و خاوەن ڕووکارێکى سادەیە.
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.netflix.Speedtest&hl=en
https://itunes.apple.com/us/app/fast-speed-test/id1133348139?mt=8

سەرچاوە www.kitn.net
Top