10 بەرنامەی گرنگ بۆ هەموو کۆمپیوتەرێک
١- Microsoft Office :
یەکێکە لە بەرنامە هەرە گرنگەکانی کۆمپیوتەر کە زۆر کارمان بۆ ئاسان ئەکات لەسەر کۆمپیوتەر بەکاردێت بۆ ( کاری نوسین ، کاری ژمێریاری، داتابەیس ، ئیمەیڵ، سلایدشۆ، هتد …)، هەرچەندە بەخۆڕایی نیە بەڵام ئەتوانن لە گوگڵ بەرنامەکە بە کراک کراوی دابەزێنن و سودی لێببینن.
٢- Avast/AVG free antivirus :
دوای ئەوەی ئۆفیسمان دامەزراند پاشان پێویستە کۆمپیوتەرەکەمان بپارێزین لە فایلی سیخوڕ و هەندێ ڤایرۆس کە کێشەن بۆ کۆمپیوتەر و بە ئاسانی دزە ئەکەنە ناو سیستەمەکەمان لە کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت یاخود لە ڕێگەی فلاش و زۆر شتی تر.
٣- Foxit Reader/Adobe Reader :
ئەمانەش دوو بەرنامەی گرنگن بۆ خوێندنەوەی فایلی PDF .پەڕتوک ، پەڕەکانی توێژینەوە و هەموو فایلەکان کە بە PDF پاشەکەوت کراون.
٤- CCleaner :
چەندین بەرنامە هەیە بۆ پاککردنەوەی سیستەم لە فایلە کاتییەکان و ڕیجستری و دەست بەسەراگرتنی ئەو بەرنامانەی کە لە سەرەتای هەڵکردنی کۆمپیوتەرەکەمانەوە کاردەکەن. بەڵام بەرنامەی CCleaner کێشێکی کەمی هەیە و ئاسانە لە بەکارهێنان.
٥- Google Chrome/FireFox/Opera:
هەموو ویندۆزێک براوسەری تایبەت بە کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی هەیە بەڵام بەهۆی ئەوەی ئاسان نیە لە بەکارهێنان و پێوەکراوی کەمە بەکارهێنەران زۆر بە کەمی بەکاری ئەهێنن، ج لەبەر ئەوە براوسەرێک کە کردنەوەی پەڕەکانی ئینتەرنێتمان بۆ ئاسان بکات پێویستە، هەریەک لە Google Chrome (زۆرترین بەکارێنەری هەیە) ، Firefox , Opera, باشترین هەڵبژاردەن بۆ ئەو کارە.
٦- VLC Media player / Daum Pot player:
بۆ کردنەوە و کارپێكردنی هەموو جۆرە فایلێکی دەنگ و ڕەنگ ئەم بەرنامانە زۆر گرنگن و کێشەی نەکردنەوەی ڤیدیۆ یاخود دەنگت بە هەموو جۆرەکانیەوە بۆ چارەسەر ئەکات.
٧- WinRar / 7-Zip:
لەو بەرنامە گرنگانەن کە پێویستە هەبن لەسەر هەموو PC . بۆ کردنەوەی ئەو فایلانە بەکاردێن کە پەستێنراون واتە بە (zip. یان rar.) کۆتاای هاتوون چەند فایلێکیان لە خۆیاندا کۆکردۆتەوە .
٨- Dropbox/ Google Drive:
هەندێجار بەهۆی کەمی قەبارەی هاردی کۆمپیوتەرەکەمان ناتوانین هەموو فایلەکان پاشەکەوت بکەین یاخود هەندێ فایلی گرنگی خۆمان هەیە ئەمانەوێ لە هەرجێگایەک ئینتەرنێت هەبوو و کۆمپیوتەرمان پێ نەبوو بەکاریان بهێنین، بۆیە ئەم دوو ماڵپەڕە قەبارەیەکی گونجاو لە سپەیست پێشکەش ئەکەن کە ئەتوانی سودی زۆری لێ ببینی.
٩- Adobe Flash Player:
هەندێ لە ڤیدیۆ و دەنگەکان لەسەر ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت پێویستیان بە پلەیەرێکە کە بیکاتەوە وتە بەبێ ئەم بەرنامەیە توانای کردنەوەی ئەو ڤیدۆ و دەنگانەمان نیە کە پێویستیان بە Adobe Flash Player هەیە.
١٠– Internet Download Manager:
بۆ داونلۆدکردن( دابەزاندن) هەموو جۆرە فایلێک بەکاردێت کە ئەمانەوێ بە دەستی بهێنین لە سەر ،ماڵپەڕەکان و زۆر خێرایە لە بەکارهێنان و لە لایەن بەکارهێنەرانەوە زۆرترین جار بەکارهێنراوە و لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان دایانمەزراندووە.
سەرچاوە زانست وتەكنەلۆژیا
