تایبەتمەندی داگرتنی ڤیدیۆ بۆ Opera Mini زیاد کرا تایبەت بە ئەندرۆید
ئێستا تۆ دەتوانی ئەو ڤیدیۆیەى کە هاوڕێکانت باریان کردوە بۆ سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک فەیسبووک و هەروەها ئەو ماڵپەڕانەى تایبەتن بە ڤیدیۆ داببەزێنی بۆ ناو مۆبایبەکەت، ئەمەش بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەکی زیادەى تر یاخوود بەکارهێنانی ماڵپەڕی تایبەت بە داگرتنی ڤیدیۆ .
چۆنیەتى دابەزاندنی ڤیدیۆ:
– ڤیدیۆیەکە وەگەربخە (کرتە لە سەر Play) بکە .
– ئەو فۆلدەرە هەڵبژێرە کە دەتەوێت ڤیدیۆیەکەى تێدا خەزن بکەى و کرتە لە سەر (Download) بکە .
– چێژ لە سەیر کردنی ڤیدیۆکە وەربگرە لە هەر کات و شوێنێک بە بێ هێڵێ ئینتەرنێتیش .
https://www.youtube.com/watch?v=YPnVYPGmbFo
سەرچاوە techeye.org
