ئەو شاشانەی زیان بە چاو ناگەیەنن

ئەو شاشانەی زیان بە چاو ناگەیەنن
كۆمپیوتەر، تەلەڤزیۆن، مۆبایل. بە گشتی هەموو شاشەیەك زیانی هەیە بۆ سۆمای چاوەكان و چاو ماندوو دەكات، هەستی بینین كەم دەكات و تارمایی و لێڵایی دەخاتە سەرچاو.. هەرچەندە بەهۆی تەكنەلۆژیای نوێوە توانراوە ئەو تیشكانەی زیان بەخشن و لە شاشەكانەوە دەردەچن كەم بكرێنەوە..
شاشەكانی curvedی كۆمپانیای سامسۆنگ وەك باشترین شاشە هاتۆتەوە بۆ نەهێشتنی ماندوو بوونی چاو.
دەستەیەكی پزیشكی زانكۆی هاروارد لێكۆڵینەوەیەكیان كردوە و داوایان لە كۆمەڵە كەسێك كردووە كە بۆ ماوەیەك سەیری شاشەی curved بكەن و هەندێكی دیكەش سەیری شاشەیەكی فلات بكەن. دوای تەواو بوونی ماوەكە دەركەوتووە ئەوانەی سەیری شاشەی چەماوەكەیان كردووە واتە curved بە بەراورد بەشاشە فلاتەكە كەمتر تووشی ماندوویەتی چاو بوونە. ئەو شاشە چەماوانە وا بەرهەم هاتوون كە لەگەڵ حاڵەتی مەودای چاوەكان دەگونجێت، بۆیە ئەوانەی سەیری ئەو شاشەیە دەكەن دەتوانن زیاتر لە پەنای بمێننەوە..
Top