بۆ ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م جار ئه‌نته‌رنێتی مۆبایل به‌كارده‌هێنن
ئامێره‌كانی Nokia Asha 230 له كۆمه‌ڵه‌ی Asha نموونه‌یه‌كی مۆبایلی ته‌چ نیشان ده‌دات كه سوود له هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیNokia Asha وه‌رده‌گرێت له‌وانه Fastlane و ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك Line و WeChat و WhatsApp، هه‌روه‌ها كامیرای Nokia Asha 230 به یه‌ك ته‌چ له‌سه‌ر شاشه‌ی قفڵ كار ده‌كات و به یه‌ك ته‌چی دیكه ده‌توانی وێنه‌كان له‌رێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بگۆڕێت و له‌گه‌ڵ نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی دواڕۆژ توانای میمۆرییه‌كه‌ی 7 گێگابایت ده‌بێت له رێگای Microsoft OneDrive و خه‌زن كردنی ئۆتۆماتیكی بۆ پاڵپشتی كردنی و نرخی Nokia Asha 230 ته‌نیا 45 یۆرۆیه و به یه‌ك سیم كارت و دوو سیم كارتیش هه‌یه به‌مه‌ش ده‌بێته هه‌رزانترین مۆبایلی Ashaی ته‌چ.
نۆكیا هه‌روه‌ها ئامێری Nokia 220 خستۆته بازاڕ كه هه‌رزانترین مۆبایلی به‌ستراوه به ئهنتهرنێا به دیزاینێكی جوان و شاشه‌یه‌كی ره‌نگاوره‌نگ كه قه‌باره‌كه‌ی 2.4 ئینج ده‌بێت كیبۆرده‌كه‌ی دژه ئاو و تۆز و خۆڵه و به باشترین هه‌ڵبژارده داده‌نرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌نته‌رنێت به‌كار ده‌هێنن و چه‌ندین به‌رنامه و سیستم له خۆدهگرێتكه پێشتر له‌سه‌ر ئامێره‌كه هه‌بوون وه‌ك Facebook و Twitter و Nokia Xpress و بزوێنه‌ری گه‌ڕانی Bing، نرخی ئه‌م مۆبایله به 29 یۆرۆ ده‌ستپێده‌كات و به یه‌ك سیم‌كارت و دوو سیم‌كارت هه‌یه .
