بۆ ئاسانتر په‌یوه‌ندی كردن به ئه‌نته‌رنێته‌وه
نۆكیا چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێ به نرخی گونجاو ده‌خاته بازاڕه‌وه
• ئا/ خه‌لیل سلێمان
كۆمپانیای نۆكیا ژماره‌یه‌ك مۆبایلی نوێ خسته بازاره‌وه كه به خێزانی مۆبایله زیره‌كه‌كانی Nokia X – كه سیستمی ئه‌ندرۆید و خزمه‌تگوزاری Microsoft یان هه‌یه به ته‌جروبه‌یه‌كی نوێوه له‌وانه:
• Nokia X و Nokia X+ و Nokia XL هه‌وڵ ده‌دات بازاڕی مۆبایلی زیره‌ك كه زۆر به خێرا گه‌شه ده‌كات و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ده‌ستی بخات و خزمه‌تگوزاییLumia و Microsoft ده‌ستكه‌وێت له‌وانه‌ش Skype و OneDrive و outlook.com.
• مۆبایلی Asha 230 نموونه‌ی مۆبایلی ته‌چه به هه‌رزانترین نرخ.
• مۆبایلی Nokia 220 به ئه‌نته‌رنێت و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌ستراوه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌و ستیڤن ئیلۆب جێگری سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئامێر و خزمه‌تگوزارییه‌كانی نۆكیا وتی:نۆكیا هه‌وڵیداوه ملیاره‌ها كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان به یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه و ئه‌زمونێكی نوێ وجوانیان پێ ببه‌خشین، هه‌روه‌ها وتی: له ئاراستهكانمان جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر چوار جۆری به‌رهه‌مه‌كان به‌تایبه‌تمه‌ندی نوێ و نرخی گونجاو وه‌ك Nokia 220، و مۆبایلی Asha به‌تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی و شاشه‌ی ته‌چ باللمس كار ده‌كات وه‌ك Asha 230 و ئامێره‌كانی Nokia X وX+ Nokia و Nokia XL،كه ئه‌مانه‌ش مۆبایلی زیره‌كن و له‌و وڵاتانه ره‌واجیان هه‌یه كه ئابوورییان له قۆناغی تازهپێگهیشتندایه، سه‌ره‌ڕای كۆمه‌ڵه‌ی Lumia كه نوێترین داهێنانی نۆكیایه به Microsoft ی ته‌واو.
