سایتێك بۆ كردنەوەی فایلە زێبەكان
زێبكردنی واتە دەباڵێك پەستنەوەی فایلەكان بۆ ئەوەی كە قەبارەیەكی زۆر نەگرن، گرنگیی خۆی هەیە، بەتایبەتی كە نیازت ەەیە ئەو فایلانە لەسەر ئینتەرنێت دابنێی، یان بۆ كەسێكی بەڕێ بكەی، تەنانەت زۆر پرۆگرامی گرنگیش كە لە سەدان فایل پێكەاتوون بە زێب كراون و لەیەك فایلدا كۆكراونەتەوە، بۆ كردنەوەی فایلێكی زێب پێویست بە پرۆگرامی تایبەت بەكردنەوەی ئەو فایلانە دەكات، بەڵام ئەگەر لەسەر كۆمپیوتەرەكەت ئەو پرۆگرامە نەبێت چۆن فایلە زیبكراوەكان دەكەیەوە. رێگاكە ئاسانە، سایتی Unziponline.com سایتێكی بە سوودە بۆ ئەم مەبەستە كە بەهۆیەو دەكرێت هەموو جۆرە فایلێكی زیب بكەیەوە بەبێ ئەوەی كە پێویستت بە هیچ پرۆگرامێك هەبێت. هەر ئەوەندە بەسە ئەو فایلانە كە مەبەستتە بكرێنەوە لەو سایتەدا ئەپەلۆدی بكە و پاش كۆتایی ئەپەلۆدەكە، فەرمانی Upload queue دابگرە تا فایلەا بۆ كردنەوە ئامادە بن، تەنانەت دەكرێت 10 فایل پێكەوە بكەیەوە، دوای تەواوی كارەكان لیستێك لە فایلەكان دەبینی هەر فایلێك كە مەبەستتە دانلۆدی بكە.
