كاتژمێرێكی گوستیلەی تایبەت بە پیاوان
لە جیهانی ئامێرە دیجیتالییەكاندا هیچ شتێك بەقەد كاتژمێری دەست لەم چەند ساڵەیدا گۆڕانی بەسەردانەهاتووە، یەكێك لە كاتژمێرە سەرنجڕاكێشەكانی، كەلەلایەن دیزاینەری كاتژمێری ناسراو، “گوستاڤ ژیكژای” دیزاینەكەی داڕێژراوە زۆر جوان و سەرنجڕاكێشە.
ئەو كاتژمێرە رەنگە لە سەرەتای ساڵی 2014دا بكەوێتە بازاڕەوە. كاتژمێرەكە لە ئەنگوستیلەیەك دەچێت و لە پەنجە دەكرێت. ئەڵقەكە خۆی لە سێ ئەڵقەی دیكە پێكهاتووە، ئەلقەی سەرەوە كاتژمێر نیشان دەدات و ئەڵقەی ناوەندیش خولەك و ئەڵقەی خوارەوەش چركە نیشان دەدات و بە سووڕاندنی ئەو ئەڵقانە بە دەوری یەكدا دەكرێت بە ئاسانی بزانرێت كاتژمێر چەندە، كاتژمێرەكە تایبەت بە پیاوان و شەحنێكی وایەرلەیسی لەگەڵدایە لەگەڵ باترییەكی زۆر تەنك بۆ نیشاندانی كات LED زۆر بچووكی تێدا بەكارهاتووە كە دوو رەنگی شین و نارنجی هەیە.
