گەورەترین تەبلێت تایبەت بە پزیشكان و ئەندازیاران
پاناسۆنیك یەكێك لە كۆمپانیا مەزنەكانی بواری بەرهەم هێنانی ئامێری دیجیتالییە، كۆمپانیای ناوبراو مێژووییەكی دێرینی هەیە و بەر لە پەرەسەندنی ئامێری دیجیتالیش كۆمپانیایەك بوو ئامێری ئەلكترۆنی بەرهەم دێنا.
لەم دواییەدا كۆمپانیای ناوبراو گەورەترین تەبلێتی لە جیەاندا بەرهەم هێنا ئەویش تەبلێتی 20 ئینجییە كە كوالیتی نیشاندانی K4ە. ئەم كوالیتییە نیشاندانەكەی ئەوەندە بەرزە كە وەك ئەوە وایە كەسێك لە پشت پەنجەرەیەكی خاوێنەوە ببینی. هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ جیهانی راستەقینە. تەبلێتی جۆری Toughpad 4K UT-MB5 كە سیستەمی ویندۆز8ی لەسەرە و پرۆسیسەرەكەی Corei5ە. تەبلێتەكە پزیشكان و ئەندازیاران و ئەوانەی كاری گرافیكی دەكەن زیاتر سوودی لێوەردەگرن، بەتایبەتی بە تەبلێتی پزیشكان ناسراوە. رامەكەی 8 گیگابایتە و ەاردەكەی 256 گیگابایتە، بەڵام گرفتێك كە لەو تەبلێتەدا هەیە ئەوەیە كە باترییەكەی تەنیا دوای 2 كاتژمێر شەحنەكەی دادەبەزێت. كێشی تەبلێتەكە كە گەورەترین تەبلێتە لە جیەان 2.4 كیلۆگرامە. سیستەمی بلوتوس 4ی لەسەرە، و كێبڵی USB.3 دەخوێنێتەوە.
