سایتێك بۆ گوێگرتن لە مۆسیقا بە شێوەی ئۆنلاین
بەدوای سایت و كەناڵی مۆسیقیدا دەگەڕێی؟ تا گوێ لە نوێترین ئاوازەكان بگری؟ حەز دەكەی لە هەر شوێنێك بی ئەو گۆرانی و مۆسیقایەی حەزی لێدەكەی لەبەردەستت دابێ؟
سایتی Solayo.com سایتێكی تایبەتە بە دۆزینەوە و گوێدان بە مۆسیقا و ڤیدیۆی گۆرانی. خزمەتگوزارییەكانی ئەم سایتە بێ بەرامبەرن و بەشێوەی ئۆنلاینن. لەم سایتەدا وەك سایتەكانی بەدواداگەڕان دەتوانی ناوی ئەو گۆرانی و ئاوازەی حەزی لێدەكەی بنووسی، سایتەكەش لەسایتەكانی وەك یوتیوب و ساندكلۆد و سایتەكانی دیكە ئەوەی مەبەستی تۆیە دەیدۆزێتەوە. بەڵام دەبێت بۆ سوود وەرگرتن لەم خزمەتگوزارییە ئەكاونتێكی خۆڕاییت هەبێت. زانیارییەكانی خۆت وەرگرە بیدۆزەوە. بە چێكردنی ئەكاونتێك دەتوانی كورتەپەیامیش بنێری و لەگەڵ كەسانی دیكە كە لەم سایتەدا ئەندامن فایلیش بۆ یەكتر بەڕێ بكەن. هەروەها دەتوانی بە چێكردنی لێستێك لەو گۆرانی و ئاهەنگانەی حەزیان لێدەكەی ئەرشیڤێك بۆخۆت دروست بكەی و خەزنی بكەی. زۆر كەناڵی رادیۆیش لەم سایتەدا هەن.
