تەبەلێتێكی تایبەت بە وێنەكێشان
تا دێت تەكنەلۆژیا بەرەو پێشتر دەروات و شتی تازە بەرهەم دەهێنرێت بۆ كار ئاسانی مرۆڤ لە كاری رۆژانەیدا بەكاری بهێنێت كۆمپانیای بەناوبانگی یابانی پاناسۆنیك بۆیەكەم جار تەبەلێتیكی بەناوی 4K داهێنا كە تایبەت بە بواری وێنەكێشان بێ.
ئەمەو لە یەكێ لە پەیمانگاكانی ئەو وڵاتە لەبەشی وێنەكێشان لە تاقیكردنەویدا سەركەوتنی بەدەست هێنا ئەم تەبەلێتە بەهۆی قەلەمێكی تایبەتەوە دەتوانێت كاری وێنەكێشان بكات دەتوانێت راستەوخۆ بەهۆی بوونی داتاشۆییەوە بخرێتە سەر سلاید شۆ، لەپاش سەركەوتنیدا بڕیارە ئەم كۆمپانیایە خزمەتی زیاتر بە بواری خوێندن بكات لە هەموو قۆناخەكانی خوێندن. ئەم تەبەلێتە شاشەكەی 15.10 و Cori5ـە و رامەكەی 16 گێگا dd3ـە و هاردەكەی 128 sddـە كێشەكەی 700 گرام دەبێ وێندۆزی 8 تایبەتی لەسەرە كامێراكە فول HD و وایەر لێس و بلوتۆس و پۆرتی HDMI تێدایە و پاترییەكەی دەتوانێت 2 كاتژمێر كار بكات.
