لەم سایتەدا بەڕێكردنی SMS سنووردار نییە و بێ بەرامبەرە
كورتەنامە یان SMS كە تایبەتە بە مۆبایل لە زۆر شوێندا شوێنی پەیوەندیگرتن دەگرێتەوە، بەڵام ناردنی كورتەنامەش تێچووی خۆی هەیە بەتایبەتی ئەگەر بۆ هەندەران كورتەنامە بنێریت. هەندێك سایت هەن كە خزمەتگوزاری ناردنی كورتەنامەیان تێدایە، بەڵام بێ بەرامبەر نین، یان هەندێك سایتی دیكە ئەو خزمەتگوزارییەیان بێ بەرامبەر تێدایە، بەڵام سنووردارە، وەك ئەوەی رۆژانە تەنیا دەتوانیت یەك یان دوو كورتەنامە بەڕێ بكەیت.
سایتی www.sendmassage.com ئەم سایتەیە كە بەبێ سنوور دەتوانیت كورتەنامە بەڕێ بكەیت، بۆ سوود وەرگرتن لە سایتەكە هیچ پێویستی بە شارەزایی نییە، كاتێك سایتەكە دەكەیەوە ئەو بەشەی كە تایبەتە بە ناردنی كورتەپەیام send sms لێبدە و ناوی وڵاتەكە و ژمارە مۆبایلەكە بنووسە و بە ئاسانی لە ماوەی 5 چركەدا كورتەنامەكە بەڕێ دەكات. شایانی ئاماژە پێدانە بەڵام بە ژمارەی مۆبایلی خۆت نییە، بەڵكو ژمارەیەكی دیكەیە.
