مۆبایل و گڵۆپە هۆشمەندەكان
تەكنەلۆژیای نوێ ئەگەر سوودێكی زۆریش بە حەسانەوەی مرۆڤ بگەیەنێت بەەۆی ئەوەی كە مرۆڤ بەرەو سستی و تەمبەڵی دەبات زیانەكەی زیاترە، ئێستا تەنانەت بۆ گۆڕینی تەلەڤزیۆن و ئامێرەكانی دیكەی ماڵەوەش پێویست ناكات لە شوێنی خۆی هەستێت، بگرە بە كۆنترۆڵەكەی ئەوەی مەبەستییەتی ئەنجامی دەدات، تەنانەت وای لێهاتووە لە تەلەڤزیۆنە هۆشمەندەكاندا ریمۆت كۆنترۆڵیش نەماوە و تەنیا بە ئاماژەكانی خۆی كۆنترۆڵی تەلەڤزیۆن دەكات، هەتا ئێستا هەر گلۆپی كارەبا مابوو كە كۆنترۆڵی نەبێت، بەڵام هەروەك لەم وێنەیەدا دەبینین گلۆپی هۆشمەندی جۆری kichk light گلۆپێكە كە سیستەمی وای فای هەیە و تەنانەت بۆ كوژاندەنەوە و هەڵكردنی دەكرێت بە مۆبایلەكەت هەڵیبكەی و بیكوژێنیەوە. مۆبایلی ناوبراو پێكەاتووە لە چەندین گلۆپی بچووكی LED كە بەهۆی پرۆگرامێكەوە بە مۆبایلە هۆشمەندەكانەوە پەیوەند دەدرێت و لەرێگای مۆبایلەوە رەنگ و كوژانەوە و هەڵبوونی گلۆپەكە كۆنترۆڵ دەكرێت.
