دەمامك بۆ زانینی رێژەی ئاڵوودەیی هەوا

دەمامك بۆ زانینی رێژەی ئاڵوودەیی هەوا
دەمامك بۆ زانینی رێژەی ئاڵوودەیی هەوا
دەمامك (قیناع) ئەو ئامرازەیە بۆ پاراستنی مرۆڤ لە چوونە ژووری هەوای ناپاك و ئالوودە بوو بە مادەی دیكە بۆ ناو سییەكانی مرۆڤ سوودی لێوەردەگیرێت، وەك دەمامك (ماسك) لەكاتی هێرشە كیمیاییەكاندا و هەروەها دەمامكی مەلەوانی و دەمامكی ئاگركوژێنەوە و ...تاد.
ئەم دەمامكەی كە دەیبینن تایبەتە بە ئاگركوژێنەوەكان، لەم دەمامكەدا بۆ یەكەمجار هەستەوەریی تایبەت بە دیاریكردنی چڕی دووكەڵ و هەروەها فیلتەری تایبەت بە پاڵاوتنی هەوای ئالوودە بوو بەكار هاتووە. لەم دەمامكەدا بە شەپۆلی دەنگی بەرلەوەی كە مەترسییەكە گەورەتر بێت كە رێژەی هەوای ئالوودە بەرەو زیادی دەچێت و دەمامكەكە بەباشی بپۆشێت، دەمامكە جگە لە ئاگاداركردنەوە بەهۆی شەپۆلی دەنگەوە، چەندین گلۆپیشی تێدایە كە لەكاتێكدا كورد گوتەنی چاو چاو نابینێت ئۆتۆماتیكی هەڵدەبن و شوێنەكە رووناك دەكەنەوە.
Top