ئەڵقەی زەماوەندیش بەرەو دیجیتالی رۆیشت
ئەڵقەی بووكێنی یان ئەڵقەی هاوسەرگیری هێمایەكە بۆ ئەوەی كە ئەوەی ئەڵقەكەی لە پەنجەدایە بزانرێت كە ژیانی هاوبەشی پێكەێناوە، دیارە لە چاخی كۆنیشدا چەندین ئاماژە و هێمای دیكە هەبووە.
ئێستاكە كۆمەڵگا خەریكە بەرەو دیجیتالی هەنگاو دەنێت، پێدەچێت ئەڵقەی هاوسەرگیریش ببێت بە دیجیتالی، ئەم ئەنگوستیلە دیجیتالییەی كە دەیبینن ماوەیەكە لە هەندێك وڵاتی ئەوروپیدا شوێنی ئەڵقەی دیكەی گرتۆتەوە چونكە جگە لەوەی كە وەك ئەڵقە لە پەنجە دەخرێت، ئەركی نیشاندانی كات و رۆژمێریش ئەنجام دەدات، دەكرێت سایزەكەشی بچووك یان گەورە بكرێت.
