شەحنكەرەوەی هەتاوی بۆ گشت ئامێرێك

شەحنكەرەوەی هەتاوی بۆ گشت ئامێرێك
شەحنكەرەوەی هەتاوی بۆ گشت ئامێرێك
هەتاو گەورەترین دیاریی یەزدان وەك چارلی چاپلین دەڵێت (ئەڵماسێك كە تیشكەكانی بە یەكسانی بەسەر كۆمەڵگادا بڵاودەبێتەوە) وزەیەكی نەبڕاوەیە كە تەكنەلۆژیای زانیاری چەند ساڵێكە بە جددی هەوڵ دەدات كە شوێنی وزەكانی دیكەی پێبگرێتەوە.
ئامێرە دیجیتالییەكان كە رۆژ بەرۆژ زیاتر دەبن و ماڵ نییە چەندین ئامێری دیجیتالی نەبێت وەك كامێرا و مۆبایل و لاپتۆپ و تەبلێت...تاد، هەمووشیان پێویستی بە شەحنكردنەوە بە كارەبا هەیە، بۆیە پسپۆرانی بواری تەكنەلۆژیای سەردەم ئەم شەحنكەرەوەیان بەرهەم هێناوە كە وزەی خۆی لە هەتاو وەردەگرێت. شێوازی كاركردنی شەحنكەرەوەكە ئاوایە كە بە پەنجەرە هەڵدەواسرێت، یان ئەو شوێنەی كە رووناكی خۆری زیاتر لێیە دادەنرێت ئیدی دوای ئەوە بە ئاسانی سوودی لێوەردەگرێت، دەكرێت لە یەك كاتدا دوو ئامێر پێكەوە شەحن بكاتەوە.
Top