لێنۆڤۆ و لاپتۆپێكی كەم كێش و تایبەتمەند
تایبەتمەندییەكی گرنگی لاپتۆپ ئەوەیە كە لەگەڵ ئەوەی كارایی لەسەرێ بێت و كەم كێشیش بێت، چونكە لاپتۆپ هەڵدەگیرێت و هەتا سووكتر بێت بۆ خاوەنەكەی باشترە. نوێترین لاپتۆپی سووك و بەتوانای كۆمپانیای لینۆڤۆ لاپتۆپی جۆری ThinkPad twist S230u-Aیە. پرۆسیسەرێكی زۆر بەهیزی هەیە، جگەلەوەی ستایلەكەی لەگەڵ لاپتۆپی دیكە جیاوازی هەیە، چونكە بەشی شاشەكەی 180 پلە بە دەوری خۆیدا دەسووڕێت. رامەكەی چوار گیگابایتە، هارددیسكەكەی 500 گیگایە. كارتی گرافیكی لە جۆری Intel HD یە. شاشەكەی 12،5 ئینجە. بەڵام هیچ مۆدێم یان شوێنی دانانی DVD نییە، ئەنتەرنێت لە رێگای وایەر و بێ وایەر وەردەگرێت، كێشی لاپتۆپەكە تەنیا كیلۆیەك و نیوە.
