پرۆگرامێك مۆبایلەكانتان لە دزران دەپارێزێت
مۆبایل كە بەتایبەتی مۆبایلە ژیرۆكەكان كە زۆربەی ئەركی رۆژانەی بەكارهێنەران رادەپەڕێنن وەك پێویستییەكی ژیان سەیر دەكرێن، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە قەبارەی ئامێرەكان بچووكە و زۆر بەكاردەەێنرێن، ئەگەری ونبوون و دزرانیشیان زۆرە.
كۆمپانیای تەكنەلۆژی كوبیك هیل لەم رۆژانەدا پرۆگرامێكی گرنگ و بەسوودی بەرهەم هێناوە بەناوی mobile security و كە چەندین ئەرك ئەنجام دەدات، وەك دژە ڤایرۆس، داخستنی پەیوەندییەكان، داخستنی كورتەپەیام و گرنگترینیشان پاراستنیانە لە دزی و پارێزگاریكردن لەو داتایانەی كەتێیدا هەڵیگیردراون. تایبەتمەندی anti-theft واتە دژی دزی ئەو شوێنە دەدۆزێتەوە كە مۆبایلەكەی لێیە، دیارە بەو مەرجەی كە مۆبایلەكە پەیوەندی لەگەڵ ئینتەرنێتدا هەبێت، لەكاتی پێویستیشدا دەكرێت هەر لەرێگای دوورەوە زانیارییەكانی سەر مۆبایلەكە دابخەیت یان بیسڕیەوە.
