شەحنی مۆبایل و تـەبلێت بە هیدفۆن

شەحنی مۆبایل و تـەبلێت بە هیدفۆن
شەحنی مۆبایل و تـەبلێت بە هیدفۆن
هیدفۆن واتە (سماعە)یان بەو واتا كوردییەی كە بۆ داتاشراوە (بیستۆك. (ئەوەیە كە بۆ ئەوەی كێشەی دەنگ بۆ كەسانی شوێنی كار نەیەنە پێش و ئازاریان نەدەیت و هەروەها بۆ ئەوەی كە خۆت باشتر گوێت لەو دەنگە بێت كە هیدفۆنەكە بڵاوی دەكاتەوە. هیدفۆن بەهۆی وایەرەوە یان بەبێ وایەر لە ئامێرەكانی بڵاوكەرەوەی دەنگ و رەنگ پەیوەند دەدرێن، ئەركی هیدفۆن هەر ئەوەیە كە ئاماژەم پێدا، بەڵام ئەم هیدفۆنەی لەم وێنەیەدا دەبینن ئەركی هەر ئەوە نییە، ئەو هیدفۆنە جگە لەوەی دەنگ بڵاو دەكاتەوە ئامێرە دیجیتالییەكانی وەك مۆبایل و تەبلێت شەحن دەكاتەوە، هیدفۆنەكە پەنێلێكی وەرگری وزەی خۆری هەیە و بەهۆیەوە ئامێرە دیجیتالییەكان شەحن دەبنەوە.
Top