مۆبایلێك بۆ سەرباز و پارتیزانەكان
جیاوازیی نێوان ئامێرەكانی تایبەت بە سوپا و هێزی چەكدار لەگەڵ ئامێرەكانی دیكە ئەوەیە كە ئامێرەكانی تایبەت بە سوپا دەبێت پتەو و مەحكەم، خۆڕاگر لە ئاست كەشوەەوای نالەبار، دژە بەركەوتن و دژە تەڕ بوون بێت، بۆ نموونە سەربازێك یان پارتیزانێك ناكرێت مۆبایلێكی ئاسایی پێبێت و لە شەڕدا بكەوێت و تێكبچێت.
لەم دواییەدا كۆمپانیای كاسیۆ مۆبایلێكی هۆشمەندی تایبەت بە هێزی سوپایی بەرهەم هێناوە، مۆبایلە هۆشمەندەكە بە G-zone commando ناسراوە. وشەی كۆماندۆ بەمانای پارتیزان دێت. ئەم مۆبایلە لەلایەن دوو كۆمپانیای كاسیۆ و NEC بەرهەم هاتووە، مۆبایلە ژیرۆكەكە لە ستاندەری جۆری G810MIL-STD پشتیوانی دەكات كە بەو مانایە دێت هاندەكە بەتەواوی دژە ئاو، دژە تۆزو خۆڵ و دژە بەركەوتنە. چەندین ئەپلیكەشینی تایبەتی بە هێزی پارتیزانی تێدایە وەك ئەپلكەیشنی Gzgear كە هەنگاوەی پارتیزانەكە دەژمێرێت. هەروەها توانایەكی دیكەی تێدایە كە دەكرێت پەنجەوانەشت لەدەستدا بێت و كار بە شاشە لەمسییەكیە بكەیت. مۆبایلەكە كاتژمێرێكی دەستیشی لەگەڵدایە كە پەیوەند دەدرێت بە مۆبایلەكە و كورتە پەیام و پەیوەندییە هاتووەكان لەسەر شاشەكەی كاتژمێرەكە دەبیندرێت.
