كۆرپە ساوایان لە جیهانی دیجیتاڵدا
تەكنەلۆژیای دیجیتاڵی هەموو كون و كەلەبەرێكی ژیانی مرۆڤی گرتۆتەوە، ساوایانیش لەم جیهانە پڕ لە خزمەتگوزارییە بەشی خۆیان بەركەوتووە. لێرەدا ئاماژە بە چەندین تەكنەلۆژیای تایبەت بە جیهانی ساوایان دەكەین.
هێشتاش رەنگە لە گوندەكان و تەنانەت لە شارەكانیش لانك و دەسرازە هەرمابێ و هێشتاش دایكان بە لایەلایە منداڵەكانیان بخەوێنن، بەڵام پێدەچێت جیهانی تەكنەلۆژیا بۆ ماوەی چەند ساڵی دیكە شوێنی ئەوانە بگرێتەوە، هەرچەندە لە زۆربەی وڵاتانیش ئامێری تایبەت بە منداڵانی ساوا شوێنی لانك و دەسرازەی گرتۆتەوە.
