كیبۆرد و هێدستی تایبەت بە یاری ئەلكترۆنی

كیبۆرد و هێدستی تایبەت بە یاری ئەلكترۆنی
كیبۆرد و هێدستی تایبەت بە یاری ئەلكترۆنی
گەلێك جاران ئاماژەم بەوە داوە كە یاری ئەلكترۆنی لە ژیانی ئایندەی مرۆڤدا رۆڵێكی گرنگ دەبینێت، ئیدی شوێنی بازبازێن و خۆشاركێن و چاوبەستێن خەستەكێن...تاد گەمەی ئەلكترۆنی دەیگرێتەوە، گەمەی ئەلكترۆنی لایەنی ئەرێنی و نەرێنی خۆی هەیە ئاماژەمان بە هەردوو لایەنەكەی كردووە، یاری ئەلكترۆنی چەندە زەین بەرەو پێش دەبات، ئەوەندەش جەستە لە جووڵانەوە دەخات.
كۆمپیوتەر، مۆبایل و ئێكس بۆكس، پلەی ستەیشن، سۆنی....تاد ئەو ئامێرانەن بۆ ئەنجامدانی یاری ئەلكترۆنی، بۆ گەمەی ئەلكترۆنی هەرچەندە ئەو ئامێرانەی باسمانكردن گرنگن، بەڵام ئامێری لاوەكیش كە بەو ئامێرانەوە پێوەند دەدرێن رۆڵی خۆیان دەبینن، وەك ماوس، كیبۆرد، هیدفۆن. كۆمپانیای mad catz یەكێكە لەو كۆمپانیانەی كە ئامێری لاوەكی تایبەت بە گەمەكردن بەرهەم دێنێ.
ئەوانە چەند نموونەیەكن لە كیبۆرد و هێدستی تایبەت بە گەمەكردنی كۆمپانیای ناوبراو.
Top