مهترسی گهرمداهاتنی لاپتۆپ و رێگا چارهی

مهترسی گهرمداهاتنی لاپتۆپ و رێگا چارهی
مهترسی گهرمداهاتنی لاپتۆپ و رێگا چارهی
لاپتۆپ بههۆی ئهوهی كه پارچهكانی ههموویان پێكهوهن و بچووكترن له پارچهی كۆمپیوتهری سهرمێز، ههروهها لهبهر ئهوهی كه پهنكهی لاپتۆپ زۆر بههێز نییه ئهوه زۆر سروشتییه كه زوو گهرمدابێت، بهڵام ههر ئهو گهرمداهاتنه دهكرێت مهترسی گهوره بۆ لاپتۆپهكه چێ بكات و تووشی زیانی جددی بكات.
بۆ گهرمدانههاتنی لاپتۆپ پێویسته ئهو ههنگاوانه بگرییه بهر:
1. وزه‌ی كاره‌با له‌و په‌ڕییه‌وه‌ بگه‌ینه‌ به‌ حه‌دی نۆرماڵ: واته‌ كاره‌باكه‌ به‌ جۆرێك رێك بخه‌ كه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی بۆ پرۆگرامه‌كان پێویسته‌ وه‌ربگرێت نه‌ك زیاتر، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك پرۆگرام و یاريی ئه‌لكترۆنی هه‌ن پێویستیان به‌ وزه‌ی زیاتره‌.
2. له‌و سپرایانه‌ سوود وه‌ربگره‌، كه‌ بۆ پاقژكردنه‌وه‌ی كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی لاپتۆپ سوودیان لێوه‌رده‌گیردرێت. له‌سه‌ره‌تادا لاپتۆپه‌كه‌ بكوژێنه‌وه‌ و پاشان سپرا له‌و كه‌لێنانه‌ بده‌ كه‌ تۆزیان لێنیشتووه‌.
3. هه‌میشه‌ پادێك بۆ لاپتۆپه‌كه‌ت دابنێ كه‌ زیاتر له‌ په‌نكه‌یه‌كی تێدابێت، واته‌ هه‌موو لایه‌كانی لاپتۆپه‌كه‌ بگرێته‌وه‌.
4. له‌كاتی كاركردندا له‌و شوێنانه‌ لاپتۆپه‌كه‌ت دابنێ كه‌ فێنكن و هه‌وایان بۆ دێت، كۆمپیوته‌ریش وه‌ك مرۆڤ وایه‌ له‌ شوێنی فێنك باشتر كار ده‌كات.
5. ئه‌وكاته‌ی پێویستت به‌ لاپتۆپه‌كه‌ت نه‌ما بیكوژێنه‌وه‌، زۆر كه‌س دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانیشیان هه‌ر لاپتۆپه‌كه‌یان ناكوژێننه‌وه‌ و جار هه‌یه‌ هه‌تا به‌یانی لاپتۆپ به‌بێ سوود هه‌ڵكراوه‌، ئه‌وانه‌ چه‌ند رێنوێنییه‌ك بوون بۆ پاراستنی لاپتۆپه‌كه‌ت له‌ گه‌رما، خۆیشت ده‌توانیت شێوازی دیكه‌ بدۆزیه‌وه‌ بۆ پاراستنی لاپتۆپه‌كه‌ت.
Top