داتاكانی سه‌ر سی دییه تێكچووهكانیش وه‌ربگرنه‌وه
هه‌تا فلاش میمۆری و هاردی خاریجی نه‌بوو به ئامرازێكی گرنگ بۆ هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی داتاكان CD و به‌دوای ئه‌ودا DVD وه‌ك باشترین ئامراز بۆ هه‌ڵگرتنی داتاكان سوودی لێوه‌رده‌گیردرا، به‌ڵام له‌م دواییه‌دا فلاش میمۆری و هارد جێگای ئه‌وانی گرته‌وه. گرفتی سه‌ره‌كی له CD دا ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و مانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تێكده‌چن و هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌ركه‌وتنی زه‌ربه و تۆز خۆڵیش داتاكانی سه‌ریان بۆ سوود لێوه‌رگرتن نابێت.
پرۆگرامی Any reader ده‌توانێت زانیارییه‌كانی سه‌ر CD و DVD یه تێكچووه‌كان یان ئه‌و هاردانه‌ی كه تێكده‌چن وه‌ربگرێته‌وه.
كاتێك پرۆگرامه‌كه ده‌كه‌یه‌وه تواناكانی پرۆگرامه‌كه ده‌زانرێن، پرۆگرامی ناوبراو هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا فایله‌كانی سه‌ر دیسكه تێكچووه‌كان و هارد و فلاش میمۆرییه خراپ بووه‌كان وه‌ربگرێته‌وه.
پرۆگرامه‌كه چه‌ند به‌شێكی هه‌یه وه‌ك: Copy files from damaged drive له‌و به‌شه‌دا ئه‌و فایلانه‌ی كه به‌هۆی تێكچوونی فیزیكی CD و هارد و فلاش میمۆری وه‌ك كه‌وتنه خواره‌وه و ته‌ڕ بوون تێكچوونه وه‌رده‌گرێته‌وه. یه‌كه‌مجار فایله‌كانی سه‌ر هارد و دیسكه‌كان كۆپی ده‌كات. له‌ویشدا چه‌ند به‌ش هه‌یه وه‌ك وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌نیا فایله‌كانی داتایی و دوكیۆمێنتی، یان فایله‌كانی وێنه و ڤیدیۆیی، یان فایله ده‌نگییه‌كان...تاد.
