گه‌سكه كاره‌باییه‌كه تكایه به‌بێده‌نگی شوێنه‌كه پاك بكه‌وه!

گه‌سكه كاره‌باییه‌كه تكایه به‌بێده‌نگی شوێنه‌كه پاك بكه‌وه!
گه‌سكه كاره‌باییه‌كه تكایه به‌بێده‌نگی شوێنه‌كه پاك بكه‌وه!
گه‌سكی كاره‌بایی داهێنانێكی گرنگ بوو، ئامێرێكه كه جگه‌له‌وه‌ی هیچ تۆز و خۆڵێك ناكات، هه‌موو كون وكهلهبهرێكیش پاك ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كێشه‌یه‌ك له گه‌سكی كاره‌باییدا هه‌یه و ئه‌ویش ده‌نگه به‌رزه‌كه‌یه‌تی، پێموانییه كه‌م پیاو هه‌بێت له‌سه‌ر گه‌سكی كاره‌بایی له ماڵه‌وه تووشی كێشه نه‌بووبێت.
ته‌كنه‌لۆژیای نوێ هه‌وڵیان داوه گه‌سكی كاره‌باییش به‌ره‌و هۆشمه‌ندی به‌رن، كۆمپانیای LG یه‌كێكه له‌م كۆمپانیانه‌ی كه له هه‌وڵه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بووه و گه‌سكێكی كاره‌بایی به‌ناوی Roboking به‌رهه‌م هێناوه، كه له بواری دیزاینه‌وه هه‌روه‌ك ئهوگهسهكه كارهبایانه ده‌چێت كه پێشتر دیتوومانن.
ئه‌م گه‌سكه كاره‌بایه ده‌كرێت به ده‌نگ فه‌رمانی پێبدرێت و پێی بڵێیت كه‌ی گهسهكه لێبدات و ژووره‌كه خاوێن بكاته‌وه. خاڵی جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه گه‌سكه‌كه شوێنی ده‌نگه‌كه ده‌ناسێت و بۆ لای ده‌نگه‌كه ده‌چێت، هه‌ربۆیه ده‌كرێت پێی بڵێت، وه‌ره ئێره‌م بۆ خاوێن بكه‌وه. گه‌ر خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی ده‌كرێت پێی بڵێی گه‌سكه‌كه تكایه جارێ بوه‌سته و دواتر پێت ده‌ڵێم خاوێنی بكه‌وه، جگه له‌وه‌ش ده‌نگێكی یه‌كجار كه‌می هه‌یه.
Top