له داهاتوودا به 30 چركه پاتری شه‌حن ده‌بێته‌وه
مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و لاپ‌تۆپ له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا گۆڕانكارییه‌كی جددیان به‌سه‌رداهاتووه، به‌ڵام پارچه‌یه‌كی گرنگی مۆبایل ولاپتۆپ و ته‌بلێت...تاد كه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی بهخۆیەوه نه‌دیوه باتری ئه‌و ئامێرانه‌یه.
باتری گه‌رچی رۆڵێكی گرنگ و سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له به‌گه‌ڕخستنی ئامێره دیجیتالییه‌كانی سه‌رده‌م به‌ڵام به به‌راورد به پارچه‌كانی دیكه ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی به‌سه‌ردانه‌هاتووه كه شایانی باس بێت. ئێستاش بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی باتری پێویستی به زیاتر له كاتژمێرێكه.
پسپۆرانی بواری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م له زانكۆی ئیلینۆیز گه‌یشتوونه‌ته سهرەداوێكی ته‌كنه‌لۆژی و به‌و ئاكامه گه‌یشتوون كه ده‌كرێت باترییه‌كانی داهاتوو 2000 جار به‌هێزتر بن له باتری ئێستا و 1000 جار خێراتر شه‌حن بكرێنه‌وه، بۆ نموونه باترییه‌ك ته‌نیا له 3 چركه‌دا شه‌حن بكرێته‌وه.
