فۆن پهد مۆبایله‌كانی سامسۆنگ ده‌كاته پله‌یسته‌یشن
مۆبایله‌كان دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌و ژیرۆك بوون واته هۆشمه‌ند بوون چوون، گۆڕانكارییه‌كی نوێ له پرۆگرامه‌كان و ته‌نانه‌ت له‌و گه‌مانه‌ی له‌ناویاندا پێكهات، به‌ڵام شاشه‌ی مۆبایل به‌هۆی بچووكییه‌وه ناكرێت به‌وجۆره‌ی پێویسته بۆ گه‌مه‌كردن گونجاو بێت، بۆیه هه‌وڵدراوه مۆبایله‌كان یان له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆن په‌یوه‌ند بده‌ن، یان ئامێرێك كه كاری گه‌مه‌كردن له‌سه‌ر مۆبایل ئاسان بكاته‌وه، ئامێری phonepad ئه‌و هه‌له بۆ به‌كارهێنه‌ران ده‌ڕه‌خسێنێت كه ته‌له‌فۆنه هۆشمه‌نده‌كان بكرێن به ته‌بلێت یان پله‌یسته‌یشن.
فۆن پهد شاشه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی له‌گه‌ڵ سپیكه‌رێكی ده‌نگ به‌رز، چۆنییه‌تی گۆڕینی ته‌له‌فۆنی هۆشمه‌ند بۆ ته‌بلێت به دانانی مۆبایله‌كه له‌سه‌ر فۆن پهد ئه‌نجام ده‌درێت. ئامێرێكه كێشه‌كه‌ی نزیك به كیلۆیه‌ك ده‌بێت. ده‌كرێت هه‌م به شێوه‌ی ستوونی و هه‌م به شێوه‌ی ئاسۆیی دابندرێت.
