یه‌كه‌مین پرینته‌ری ده‌ستی له جیهان

یه‌كه‌مین پرینته‌ری ده‌ستی له جیهان
یه‌كه‌مین پرینته‌ری ده‌ستی له جیهان
پرینته‌ر له دنیای كۆمپیوته‌ردا رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت، كۆمپیوته‌ر ده‌قه نووسراوه‌كانی سه‌ر كۆمپیوته‌ر ده‌هێنێته سه‌ر كاغه‌ز، قه‌واره و توانا و كاركردی پرینتهرهكان جیاوازه، تا ئێستا پرینته‌ر به‌رهه‌م نه‌هاتبوو كه بتوانێت له‌سه‌ر كاغه‌زێكی A4 پرێنت بكات و به‌ڵام له گیرفانیشدا هه‌ڵبگیردرێت.
ئه‌م وێنه‌یه‌ی كه لێره‌دا دهيبینن، ئه‌وه ماوس نییه به‌ڵكو پرینته‌رێكی بچووكه كه ده‌قه‌كانی سه‌ر كۆمپیوته‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز چاپ ده‌كات. پرینته‌ره‌كه زانیاريی سه‌ر كۆمپیوته‌ر، مۆبایل، فلاش و له رێگای ته‌كنه‌لۆژیای بلوتوسه‌وه ده‌گوازێته‌وه.
شێوازی كاركردن به‌م پرینته‌ره بچووكه به‌م شێوه‌یه، كه پرینته‌ره‌كه له‌سه‌ر كاغه‌ز داده‌نرێت و به ئارامی به‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه‌دا ده‌جووڵێندرێت، پرینته‌ره‌كه له‌رزینی ده‌ست له‌كاتی پرێنتكردندا هه‌ست پێناكات.
Top