كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كان ژیرۆكتر ده‌بن
هه‌رچه‌نده كاتژمێر مێژووییه‌كی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه، چونكه له شوێنه‌واره دێرینه‌كانی میسرییه‌كان چه‌ند ئامرازێك ده‌بینرێت كه مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌م بۆ زانینی كات سوودیان لێبینیوه، هه‌رچه‌نده له دوای داهێنانی مۆبایله‌وه كاتژمێری ده‌ست زیاتر بۆ جوانی و ئیكسسوار بووه بۆ زانینی كات نه‌بووه و گرنگیی جارانی له‌ده‌ستداوه، بۆیه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت كاتژمێری هۆشمه‌ند به‌رهه‌م بێنن كه جگه له زانینی كات پێوه‌ند بدرێن به مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانه‌وه، وه‌ك كاتژمێری جۆری LinkMe كه كاتژمێرێكی جێگای سه‌رنجه و شاشه‌ی LED هه‌یه و به‌هۆی بلوتوسه‌وه به مۆبایل په‌یوه‌ند ده‌درێ و په‌یامه‌كان و پێوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ی نیشان ده‌دات. هه‌روه‌ها كورته زانیارییه‌كانی سه‌ر تویته‌ریش نیشان ده‌دات. جگه له‌وه‌ش كاتژمێرێكی جوانی دیجیتالییه. پاتری كاتژمێره‌كه تا دوو كاتژمێر شه‌حنه‌كه‌ی دانابه‌زێت و دواتریش به‌هۆی كێبڵی USBیه‌وه شه‌حن ده‌بێته‌وه. كاتژمێره‌كه زیاتر له 200 گلۆپی LED هه‌یه و كێشه‌كه‌ی له 93 گرام تێناپه‌ڕێت.
