پرۆگرامێك بۆ به‌ش به‌ش كردنی هارد

پرۆگرامێك بۆ به‌ش به‌ش كردنی هارد
پرۆگرامێك بۆ به‌ش به‌ش كردنی هارد
سه‌ره‌كیترین به‌شی سه‌خته ئامرازی هه‌ر سیسته‌مێكی كۆمپیوته‌ر هارده‌كه‌یه‌تی، هارد كۆمپیوته‌ر وه‌ك كۆگای داكردنی زانیارییه‌كان دێته ئه‌ژمار و به تێكچوونی هارده‌كه ئیدی زانیارییه‌كانیش نامێنن و له‌ناو ده‌چن. هارده‌كان له‌ماوه‌ی كه‌متر له ده‌یه‌یه‌ك گۆڕانكارییه‌كی جیددیان به‌سه‌رداهاتووه، له سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی 2000دا پێشكه‌وتووترین هارد نه‌ده‌گه‌یشته 50 گیگابایت، كه‌چی ئێستاكه هاردی چه‌ند ترابایتیش به‌رهه‌م هاتووه. واته هاردێكی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌قه‌د هه‌زاران هاردی ساڵه‌كانی دوو هه‌زاره. پاش كڕینی هارددیسك و دانانی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر پێویسته پارتیشن به‌ندی (Partition) بكرێت، پارتیشنبهندی به‌وه ده‌گوترێت كه هارده‌كه به‌هۆی پرۆگرامێكه‌وه پارچه پارچه بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كۆگایه‌كی گه‌وره‌ت هه‌بێت و بیكه‌ی به به‌ش به‌ش. گه‌لێك پرۆگرام هه‌ن كه ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یه‌كێك له پرۆگرامه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌م بواره كه له تاقیكاریدا ده‌ركه‌وتووه چ پرۆگرامێكی سه‌ركه‌وتووه، پرۆگرامی PartitionManagerه، ئه‌م پرۆگرامه یه‌كێكه له ته‌واوترین پرۆگرامه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌ركی پارتیشهنبهندی، به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت به‌بێ سڕینه‌وه‌ی فایله‌كانی ناو هارده‌كه یان قه‌واره‌ی پارتیشنهكان واتهبهشهكان زیاد و كه‌م بكات. تواناكانی دیكه‌ی پرۆگرامه‌كه ئه‌وانه‌ن كه ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه هارددیسكه‌كه بكرێته یه‌ك پارچه، سڕینه‌وه‌ی فایله زیادییه‌كان، پرۆگرامی ناوبراو له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره‌كانی ویندۆز ده‌گونجێت.
Top