كه‌ڤه‌رێكی ئایفۆن سه‌مای رووناكی تێدایه

كه‌ڤه‌رێكی ئایفۆن سه‌مای رووناكی تێدایه
كه‌ڤه‌رێكی ئایفۆن سه‌مای رووناكی تێدایه
ئایفۆن كه جگه له‌وه‌ی له بواری كارایی و تواناییه‌وه مۆبایلێكه له ریزی یه‌كه‌مین مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی جیهان داده‌ندرێت، له بواری نرخهوهش له‌سه‌رێیه، هه‌ربۆیه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته خواره‌وه و زه‌ربه‌ی پێنه‌كه‌وێت كه‌ڤه‌ر واته قهپێلكێكی تایبه‌تی جۆراوجۆری بۆ دروستكراوه، یه‌كێك له‌م قهپێلكانه به‌ناوی iEqualizaer له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه‌وه تایبه‌ت به ئایفۆن 5 به‌رهه‌م هاتووه. كه هه‌م له پلاستیكێكی پته‌و دروستكراوه‌و هه‌م توانای سه‌مای رووناكی هه‌یه.
كه‌ڤه‌ری ناوبراو چه‌ندین گلۆپی ره‌نگاوڕه‌نگی LED تێدایه كه له‌كاتی لێدانی مۆسیقادا یان له‌كاتی هاتنی په‌یوه‌ندیدا ده‌ست ده‌كه‌ن به سه‌ماكردن، ئه‌م كه‌ڤه‌ره وزه‌ی خۆی له باتری بچووك وه‌رده‌گرێ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به وزه‌ی باتری مۆبایله‌كه‌وه نییه.
Top