بچووكترین شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی مۆبایل له جیهاندا

بچووكترین شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی مۆبایل له جیهاندا
بچووكترین شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی مۆبایل له جیهاندا
دابه‌زینی باتری مۆبایل له كاته زهروروی هه‌ستیاره‌كاندا بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی زۆر حاڵه‌تێكی ناخۆشه، بۆ نموونه بۆ سه‌یران چوویتە چیایه‌كی به‌رزی ئه‌م كوردستانه و شه‌حنی باتری مۆبایله‌كه‌ت داده‌به‌زێت، هیچ وزهیهكیش نییه كه باتری مۆبایله‌كه‌ت شه‌حن بكاته‌وه، له‌م كاته‌دا شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی بچووكی جۆری Fuel فریادره‌سێكی باشه. ئه‌م شه‌حنكه‌ره‌وه كه به بچووكترین شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی جیهان ناسراوه له شوێنی میدالیای سوییچ ده‌خرێت. شه‌حنكه‌ره‌وه بچووكه‌كه كێشه‌كه‌ی ته‌نیا 14 گرامه و بارستاییه‌كه‌ی ته‌نیا 1.5 نیوه و ده‌توانێت ده‌یان جار باتری مۆبایله‌كه‌ت شه‌حن بكاته‌وه. شه‌حنكه‌ره‌وه‌كه له رێگای كێبڵی microUSB به مۆبایله‌كانه‌وه په‌یوه‌ند ده‌درێت و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هانده‌كانی مۆبایلیش ده‌گونجێت. خودی شه‌حنكه‌ره‌وه‌كه هه‌تا 30 مانگ شه‌حنی دانابه‌زێت.
Top