ماوسێك له بۆشاییدا!
ماوس كه زۆربه‌ی ئه‌ركه‌كانی كۆمپیوته‌ر به‌هۆیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له‌م چه‌ند ساڵه‌دا گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی له ستایل و شێوازی كاركردن و تواناكه‌ی به‌دیهاتووه، وه‌ك تاچ په‌دی لاپتۆپه‌كان كه هه‌مان ئه‌ركی ماوس ئه‌نجام ده‌دات، یان ماوسی پێ، ماوسی په‌نجه، ماوسی سێ ره‌هه‌ندی...تاد. له‌م دواییه‌شدا دیزاینه‌رێكی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئامێری ته‌كنه‌لۆژی سه‌رده‌م كه به‌ره‌گه‌ز رووسیه، بۆ به‌رگریكردن له ئازاره‌كانی جومگه‌ی ده‌ست له‌كاتی به‌كارهێنانی ماوسدا، جۆره ماوسێكی به‌رهه‌م هێناوه كه له بۆشاییدا به‌بێ هیچ ئامێرێك راده‌وه‌ستێ. چۆنییه‌تی كاركردنی ماوسه‌كه به‌م شێوه‌یه كه ماوسی هه‌ڵواسراوی جۆری BAT پایه‌یه‌كی موگناتیشی له ژێره‌وه و به‌هۆی ئه‌و پایه موگناتیسییه ماوسه‌كه له هه‌وادا ده‌مێنێته‌وه.
دیزاینه‌ری ماوسه‌كه رای وایه ماوسه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌گونجێت كه چه‌ندین كاتژمێر له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ده‌مێننه‌وه، به‌هۆیه‌وه جومگه‌كانی ده‌ستیان به ژان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ماوسه‌وه ئازاره‌كان كه‌متر ده‌بنه‌وه.
