له‌گه‌ڵ كیبۆردی شووشه‌یی لومینیا ئاشنابن

له‌گه‌ڵ كیبۆردی شووشه‌یی لومینیا ئاشنابن
له‌گه‌ڵ كیبۆردی شووشه‌یی لومینیا ئاشنابن
كیبۆردی جۆری لومینیا تایبه‌تترین و جیاوازترین كیبۆرده، چونكه كیبۆرده‌كه ته‌نیا له شووشه پێكهاتووه‌و هیچ دوگمه‌یه‌كی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو هه‌سته‌وه‌ری بچووك و گلۆپی LED ی و سێ كامێرا له ژێر شووشهیهكدان و به‌هۆیه‌وه لهمسكردنی په‌نجه‌كانی به‌كارهێنه‌ر به وردی دیاری ده‌كه‌ن. كیبۆرده‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا روون و شه‌فافه، وایهرلهیسهو ده‌كرێت 16 ملیۆن ره‌نگ بۆ LEDییه‌كانی دیاری بكه‌ی، ده‌كرێت ده‌ستكاری دوگمه‌كانی بكردرێت. تیشكی سه‌روی سوور كه له خواره‌وه‌ی شووشه‌كه دایه جووڵه‌ی به‌كارهێنه‌ری كیبۆرده‌كه ده‌ناسێت و بۆ چاوه دیجیتاڵییه‌كانی كیبۆرده‌كه‌ی به‌ڕێ ده‌كات. كیبۆرده‌كه له یه‌ك كاتدا توانای پێوه‌ند دانی به 10 ئامێری له رێگای بلوتوسه‌وه هه‌یه، باتری كیبۆرده‌كه له رێگای كێبڵی USBیه‌وه شه‌حن ده‌بێته‌وه و بۆ هه‌ر شهحنكردنهوهیهك نزیكه‌ی 6 كاتژمێر كار ده‌كات.
كیبۆردی شووشه‌یی Luminae به‌رهه‌می كۆمپانیای translusenseه، هه‌رچه‌نده نرخی كـیبۆردهكه به به‌راورد به كــیبۆردی دیكه زۆر لهسهرێییه و ته‌نیا نرخی كیبۆرده‌كه كۆمپیوته‌رێكی پێدێت.
Top