له‌مه‌ولا شته بههادارهكانتان بزر نابن
زۆر شت هه‌ن كه بزربوونیان به‌راستی كێشه دروست ده‌كه‌ن، بۆ نموونه سه‌رله‌به‌یانییه ده‌بێت منداڵه‌كه‌ت بگه‌یه‌نییه قوتابخانه، هه‌رچه‌ند ده‌گه‌ڕێی سویچی سه‌یاره‌كه‌ت نابینییه‌وه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت زۆر دژوار نییه، چونكه ده‌كرێت زه‌نگێكی بۆ لێده‌ی و بیدۆزیه‌وه. به‌ڵام ئه‌دی كه‌لوپه‌له‌كانی دیكه، خۆ ناكرێت بۆ هه‌موو شتێك زه‌نگێك هه‌بێت! ته‌كنه‌لۆژیای نوێ بۆ ئه‌مه‌ش رێگا چاره‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، به ئامێری StickNFind به‌ته‌واوی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه. ئه‌م شته وه‌ك ورده پاره‌یه‌كی ئاسن ده‌چێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه به‌و شته‌ی بنووسێنی كه نیگه‌رانی له ونبوونی، دواتر ده‌كرێت له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت شوێنی شته بزربووهكهت بدۆزیه‌وه. ئه‌و ورده پاره‌یه ته‌كنه‌لۆژییه! هه‌تا 20 مه‌تر دوور لهبهكارهێنهرهكهی ده‌دۆزرێته‌وه.
