سایتێك بۆ نه‌خشه‌سازان
گوگڵ و یاهوو و بینگ و فلیكه‌ر، بۆ دۆزینه‌وه‌ی وێنه و ده‌قی مه‌به‌ست زۆر سوودمه‌ندن. كه‌م كه‌س هه‌یه رۆژانه بۆ گه‌ڕان به دوای وێنه‌یه‌ك یان بابه‌تێك سایتی گوگڵ نه‌كاته‌وه.. به‌ڵام ئه‌و وێنانه‌ی ئه‌و سایتانه ده‌یكه‌نه‌وه، گشت وێنه‌یه‌كن و كوالیتیان ئه‌وه‌نده به‌رز نییه. ئه‌و سایتانه‌ی كه وێنه به كوالیتی به‌رز به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌به‌خشن كه‌من، گه‌لێك سایت هه‌ن كه وێنه‌ی باش و به سوودی رۆژنامه‌وانی تێدایه كه كوالیتییه‌كه‌یان زۆر به‌رزه، به‌ڵام بێ به‌رامبه‌ر نییه، سایتی www.freepik.com كه ناوه‌كه‌ی خۆی به‌خۆیه‌وه و واته وێنه به‌خشین به‌خۆڕایی، یه‌كێكه له‌و سایتانه‌ی كه به ملیۆن وێنه‌ی تێدایه و كوالیتان بۆ دیزاینی رۆژنامه و گۆڤار گونجاوه.
