گوگڵ لاپتۆپی پیكسێل به‌رهه‌م دێنێت

گوگڵ لاپتۆپی پیكسێل به‌رهه‌م دێنێت
گوگڵ لاپتۆپی پیكسێل به‌رهه‌م دێنێت
كۆمپانیای گوگڵ بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ك رۆژیش سه‌ریان له ئینته‌رنێت دابێ ناوێكی نامۆ نییه، گوگڵ گه‌وره‌ترین سایتی دۆزینه‌وه و به دواداگهڕانه، له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای ناوبراو ئه‌ركه‌كانی هه‌ر به سایته‌كه‌یه و خزمه‌تگوزاری جیهانی مه‌جازی ته‌رخان نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌وڵیداوه ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر و چاویلكه‌ی ئه‌نته‌رنێت و لاپ‌تۆپ به‌رهه‌م بێنێت، نوێترین لاپتۆپی گوگڵ ناوی Pixelه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وانه‌ن:
شاشه‌كه‌ی نزیكه‌ی 13 ئینجه، كوالیتی نیشاندانی زۆر لهسهرێییهو و ته‌نانه‌ت سه‌رووی فول ئیچ دیشه، شاشه‌كه ته‌واو له‌مسییه، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ ویندۆز 8 به‌ته‌واوی ده‌گونجێت، جگه له‌وه‌ش پرۆسیسه‌رێكی دووانه‌ی Core i5ی هه‌یه، رامه‌كه‌ی 4 گیگابایته و له بری هارد له میمۆری SSD به توانای 32 هه‌تا 64 گیگابایت سوود وه‌رده‌گرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌نده شوێنه بۆ هه‌ڵگرتنی داتاكان كه‌مه، هه‌ربۆیه گوگڵ 1 ترابایت هاردی مه‌جازی له خزمه‌تگوزاريی گوگڵ درایڤدا بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ ده‌خاته خزمه‌ت به‌كارهێنه‌رانی.
لاپتۆپی پیكسیل سێ مایكرۆفۆنی له‌سه‌ره، یه‌كێكیان له ژێر ته‌خته‌ی دوگمهكاندایه و ئه‌و ده‌نگی چرته چرتی ئه‌و دوگمانه‌ی له‌كاتی چاتكردندا داده‌گیرێن لاده‌بات، كامێرای پیكسێل جۆری HDیه و له‌گه‌ڵ پادێكی شووشه‌یی. باتری لاپتۆپی ناوبراو هه‌تا 5 كاتژمێر شه‌حنه‌كه‌ی دانابه‌زێت.
Top