به پراكسیمۆ هیچ شتێك له‌بیر ناكه‌ن
له سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی ئه‌مڕۆدا، كاتێك ده‌چییه بۆ گه‌شتێك گرنگتر له جانتای سه‌فه‌ر و جلوبه‌رگی پێویست، ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه دیجیتالییهكانن، وه‌ك مۆبایل، لاپ‌تۆپ، ته‌بلێت، كامێرا... بۆ نموونه نیازت هه‌یه بۆ گه‌شتێكی یه‌ك هه‌فته‌یی بچی بۆ ناوچه‌ی دڵرفێنی هه‌ورامان، به‌ڵام له نیوه‌ی رێگا بیرت كه‌وتۆته‌وه كه كامێرای دیجیتالیت نه‌هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی دیمه‌نه دڵرفێنهكان بگری، یان مۆبایله‌كه‌ت له‌بیركردووه یان...تاد. كۆمپانیای كینسینگتون، ئامێرێكی ته‌كنه‌لۆژیای نوێی به‌رهه‌م هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بیرت بخاته‌وه كه ئامێره دیجیتالییه پێویسته‌كان له‌بیر نه‌كه‌ی، نه‌ك ئامێری دیجیتالی بگره پێداویستییه‌كی تر كه بۆ به‌كارهێنه‌ر زۆر گرنگه. ئامێره‌كه‌ش ناوی پراكسیمۆیه.
پراكسیمۆ ده‌توانێت له یه‌ك كاتدا 5 ئامێر بدۆزێته‌وه، پراكسیمۆ پێكهاتووه له ئامێرێكی بچووك كه له میدالیای كلیله‌كان ده‌كرێت، به‌هۆی پرۆگرامێك كه له‌سه‌ر مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان داده‌نرێت و هه‌روه‌ها له‌زگه‌ی دیجیتالی زۆر ته‌نك كه له‌و ئامێره‌ی كه مه‌به‌ستته له‌گه‌ڵ خۆت بیبه‌ی ده‌درێت، رێكخستنێك له پرۆگرامه‌كه‌دا ده‌كرێت، فه‌رمان به پرۆگرامه‌كه ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ر 5 مه‌تر یان 10 مه‌تر یان ئه‌و مه‌ودایه‌ی كه مه‌به‌ستته دووركهوتیهوه جه‌ره‌سی هۆشیاركردنه‌وه لێبدات. ئامێره‌كه باترییه‌كی ته‌نكی له‌سه‌ره كه هه‌تا 6 مانگ پێویستی به باتری نابێت.
