فه‌یسبووك و خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێتر
له رێكه‌وتی 15/2/2013دا فه‌یسبووك كه گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه، خزمه‌تگوزاری به‌دواداگه‌ڕانی خۆی كرده‌وه، هه‌رچه‌نده پێشووتر باس له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرا كه ئه‌گه‌ر فه‌یسبووك بتوانێت خزمه‌تگوزاری به‌دواداگه‌ڕانی هه‌بێت پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
به‌هۆی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌وه ئه‌ندامانی فه‌یسبووك ده‌توانن گشت زانیارییه‌ك تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌ی كه‌سه‌كان بدۆزیه‌وه. دیاره خزمه‌تگوزاری دۆزینه‌وه‌ی فه‌یسبووك له‌گه‌ڵ گشت سایته‌كانی دۆزینه‌وه‌ی وه‌ك گوگل و یاهوو جیاوازی هه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی فه‌یسبووك تایبه‌ته به‌خودی سایته‌كه، بۆ نموونه له‌م خزمه‌تگوزارییه‌دا ده‌كرێت گشت ئه‌و وێنانه‌ی لایه‌كت له‌سه‌ریان داوه به كلیكێك بیان دۆزیه‌وه، یان گشت ئه‌و وێنانه‌ی كه دوو كه‌س پێكه‌وه هه‌یان بووه. یان وێنه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان...تاد. هه‌تا ئه‌و كاته ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی سایتی فه‌یسبووك ته‌نیا له دۆزینه‌وه‌ی كه‌سه‌كاندا سنووردار بوو.
