فه‌یسبووك خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێتر
فه‌یسبووك ئێستاكه گه‌وره‌ترین شاری ئینته‌رنێتی جیهانه و دانیشتوانه‌كه‌ی یان به‌واتایه‌كی دیكه بهكارهێنهرانهكهی زیاترن گه‌یشتۆته زیاتر له ملیارێك، به‌م پێیه بێت ده‌بێت له هه‌ر 7 كه‌س له جیهاندا یه‌ك كه‌س خاوه‌نی ئه‌كاونتی فه‌یس بووك بێت.
هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌ی مۆبایلی هۆشمه‌ندیان هه‌یه ده‌زانن كه چه‌ندین ئهپلهكهیشن واته پرۆگرامی تایبه‌ت بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر مۆبایل به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه هه‌یه، وه‌ك پرۆگرامی سكایپی، پرۆگرامی ڤیبره، كه به هۆیانه‌وه ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تێچوویه‌ك له لایه‌ن كۆمپانیای خزمه‌تگوزارییه‌كی مۆبایل له‌سه‌رت حساب بكرێت به ویستی خۆت قسه له‌گه‌ڵ هاوڕێیانت بكه‌ی له هه‌ر شوێنێك بن له جیهاندا، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وانیش ئه‌و پرۆگرامه‌یان هه‌بێت.
فه‌یسبووكیش له‌م دواییانه‌دا هه‌وڵیداوه خزمه‌تگوزاری قسه‌كردن له فه‌یسبووكدا بۆ مۆبایل زیاد بكات، به‌هۆیه‌وه ده‌توانیت ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كه‌ت له‌سه‌ر هێڵ بێت به‌بێ هیچ تێچوویه‌ك قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ی. به‌م خزمه‌تگوزارییه نوێیه‌ی فه‌یسبووك تێچووی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی به مۆبایل ده‌كرێن كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ره‌نگه ببێته مایه‌ی نیگه‌رانی بۆ كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری مۆبایل.
