شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی خۆری له جۆری Yeti 150
شه‌حنكردنه‌وه واته بارگاوی كردنه‌وه‌ی باتری ئامێره‌كانی دیكه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م له ریزی گرنگترین بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی دێت. مۆبایل، كامێرا، لاپ‌تۆپ، ته‌بلێت و ئامێری گه‌مه‌ی منداڵان...تاد. چه‌نده شه‌حن راده‌گرن و به چ شێوازێك شه‌حن ده‌كرێنه‌وه گرنگی تایبه‌تی به ئامێره‌كان ده‌به‌خشن. هه‌رچه‌نده هه‌وڵدراوه شێوازی شه‌حنكردنه‌وه‌ی باتری ئامێره‌كانی دیجیتالی له كاره‌باوه بگۆڕن بۆ وزه‌ی ئاو، خۆر، با و زۆر وزه‌ی دیكه‌ش... دوای كاره‌با خۆر له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت. هه‌ربۆیه له‌م دواییانه‌دا ئه‌ندازیارانی كاره‌بایی كۆمپانیای Goal zero شه‌حنكه‌ره‌وه‌یه‌كی هه‌تاویان به‌ناوی Yeti به‌رهه‌م هێناوه كه تا راده‌یه‌ك زۆر سه‌ركه‌وتووه له بارگاوی كردنی باتری ئامێره دیجیتالییه‌كان.
ئامێره‌كه كێشه‌كه‌ی ته‌نیا 5.5 كیلۆیه، باشترین ئامێره بۆ ئه‌و كاتانه‌ی كه له گه‌شت و سه‌یرانی چه‌ند رۆژه‌ی دوور له وزه‌ی كاره‌بايی. شه‌حنكه‌ره‌وه ههتاوییهكه باترییه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌یه و به‌قه‌د باتری سه‌یاره‌ك، هه‌ربۆیه ده‌كرێت هه‌موو ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی پێ شه‌حن بكرێته‌وه.
خودی شه‌حنكه‌ره‌وه‌كه به 12 كاتژمێر تشكی خۆر به‌ته‌واوی شه‌حن ده‌بێته‌وه. دوای ئه‌وه ده‌كرێت هه‌رچی ئامێری ته‌كنه‌لۆژییه بۆ ماوه‌ی 12 رۆژ پێی شه‌حن بكرێته‌وه.
