جوان و سه‌رنج راكێشی له لاپتۆپی سامسۆنگدا

جوان و سه‌رنج راكێشی له لاپتۆپی سامسۆنگدا
جوان و سه‌رنج راكێشی له لاپتۆپی سامسۆنگدا
سامسۆنگ له‌م دواییه‌دا دوو لاپتۆپی به‌رهه‌م هێنا كه له بواری دیزاینه‌وه زۆر سه‌رنج راكێشن، لاپتۆپی جۆری Series7 Ultra PC كه شاشه‌كه‌ی 13.3 ئینجه و پرۆسیسه‌ری ئه‌نته‌لی له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها لاپتۆپی به‌هێزی Serries7 Chronos كه شاشه‌كه‌ی 15.6 ئینجه و كارتی شاشه‌كه‌ی زۆر به‌هێزه، هه‌ردوو لاپتۆپه‌كه ته‌نك و باریكن، ئه‌م ستایله نوێیه‌ش سه‌رنجی به‌كارهێنه‌ر بۆلای خۆی راده‌كێشێ.
له‌وكاته‌وه كه ویندۆز8 كه‌وته بازاڕه‌وه، سامسۆنگ هه‌وڵیدا كه لاپتۆپه‌كانی به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌م سیسته‌مه نوێیه بگونجێنێ و چونكه سیسته‌مه‌كه له‌گه‌ڵ له‌مسی ده‌گونجێت، لاپتۆپه‌كانی سامسۆنگیش به زۆری له‌مسین.
لاپتۆپه نوێیه‌كانی سامسۆنگ تا راده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لاپتۆپی جۆری zenbookی ئایسۆس وێك ده‌چن، لاپتۆپی یه‌كه‌می سامسۆنگ بارستایی ته‌نیا 0.74 ئینجه، واته (1.9 سم) و كێشی ته‌نیا (1.6 كیلۆیه). هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووهكه یه‌كێك بن له ته‌نكترین و سووكترین و جوانترین لاپتۆپی له‌مسی له جیهاندا. هه‌روه‌ها له‌بری هارددیسك له SSD سوود وه‌رده‌گرێت، رامی لاپتۆپه‌كه به ویستی به‌كارهێنه‌ره و ده‌كرێت هه‌تا رامێكی 16 گیگابایتی بخه‌یه سه‌ر. لاپتۆپی جۆری كرونوس كه شاشه‌كه‌ی 15.6 ئینجه كێشه‌كه‌ی (2.35 كیلۆگرامه) هه‌ندێك جیاوازی هه‌یه له لاپتۆپه هاوشێوه‌كه‌ی چونكه له‌وه‌یاندا هارددیسكێكی 1 ترابایتی هه‌یه. ته‌كنه‌لۆژییه‌كی نوێی تێدایه كه به‌ناوی RAMaccelerator كه ده‌گوترێت خێرایی كۆمپیوته‌ره‌كه تا 150% ده‌باته سه‌رێ، باتری لاپتۆپه‌كه هه‌تا 11 كاتژمێر كاركردن شه‌حنی دانابه‌زێت.
Top