ئایا لومیا 920 وزه‌یه‌كی نوێ به نۆكیا ده‌به‌خشێ؟
ماوه‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای نۆكیا وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ری مۆبایل له ریزی هه‌ره پێشه‌وه ده‌هات، به‌تایبه‌تی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا قسه‌ی یه‌كه‌م نۆكیا ده‌یكرد! نۆكیا به به‌رهه‌مهێنانی زنجیره‌ی Nی مۆبایل وه‌ك (N70 هه‌تا N98) له ریزی پێشه‌وه‌ی مۆبایل ده‌هات، به‌ڵام كه مۆبایل به‌ره‌و هۆشمه‌ند واته (smart) بوون رۆیشت، ئیدی نۆكیا له شوێنی خۆی وه‌ستا، سامسۆنگ به هێنانه پێشه‌وه‌ی گه‌لاكسی هاته ریزی یه‌كه‌م.
له‌م دواییه‌دا نۆكیا مۆبایلی جۆری lumia 920ی به‌رهه‌م هێنا، ده‌كرێت بڵێین وه‌ك كلیلی رزگاری نۆكیا سه‌یر بكرێت. نۆكیا خۆی ده‌ڵێت مۆبایل لومیا (پێشكه‌وتووترین مۆبایلی هۆشمه‌ندی جیهانه) ئه‌وه بۆچوونی كۆمپانیایه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمپانیا چۆن سه‌یری لومیا ده‌كرێت ئه‌وه‌یان شتێكی دیكه‌یه.
لومیا سیسته‌می ویندۆز8ی له‌سه‌ره، مۆبایله‌كه به‌هاوكاری دوو كۆمپانیای گه‌وره واته نۆكیا و مایكرۆسۆفت به‌رهه‌م هاتووه، ره‌نگی چوارچێوه و كه‌یسی مۆبایله‌كه زه‌ردێكی گه‌شه، هه‌رچه‌نده ره‌نگی سوور و رهساسیشی هه‌یه. شاشه‌كه‌ی 4,5 ئینجه و فول ئیچ دییه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌سه‌رووی فول ئیچ دییه. بهجۆرێككه ده‌كرێت له ده‌شت و لێواری ده‌ریاش كه تیشكی خۆر ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆره شاشه‌كه به روونی ببیندرێت. كامێراكه‌ی 8 میگاپیكسیله، به‌بێ ریكلام بۆ نۆكیا كامێرای مۆبایلی ناوبراو له ریزی باشترین كامێرای مۆبایله هۆشمهندهكاندایه. نوێترین سیسته‌می ویندۆز واته ویندۆز8ی له‌سه‌ره، نه‌خشه‌ی ئۆفلاینی له‌سه‌ره كه ئه‌وه‌یان تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگه واته به‌بێ هێڵی ئه‌نته‌رنێت نه‌خشه‌كه كار ده‌كات و شوێنی خاوه‌نه‌كه‌ی نیشان ده‌دات. باشترین تایبه‌تمه‌ندی هانده‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌بێ وایه‌ر شه‌حن ده‌بێته‌وه، به‌جۆرێك كه به هه‌ر شه‌حنكه‌ره‌وه‌یه‌كی وایه‌رله‌یس ده‌كرێت شه‌حنی بكه‌یه‌وه.
