پرینته‌رێك به‌بێ وایه‌ر و مەرەكەب

پرینته‌رێك به‌بێ وایه‌ر و مەرەكەب
پرینته‌رێك به‌بێ وایه‌ر و مەرەكەب
ره‌نگه مانشێته‌كه بۆ ئه‌وانه‌ی شاره‌زای كاركردن به پرینتهرن جێگای سه‌رسوڕمان بێت، چۆن ده‌كرێت پرینته‌رێك وایه‌ر و مەرەكەبی نه‌بێت؟! ئه‌ركی پرینته‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و داتایانه‌ی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رن به‌هۆی مەرەكەبهوه بگوازێته‌وه بۆ سه‌ر كاغه‌ز. زۆربه‌ی ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی سه‌رده‌م كامێرای دیجیتالیان هه‌یه، وه‌ك مۆبایل، ته‌بلێت، لاپ‌تۆپ و خودی كامێرای دیجیتالی، پرینته‌ره بێ مەرەكەب و وایه‌ره‌كه تایبه‌ته به چاپكردنی وێنه‌ی سه‌ر ئامێره دیجیتالییه‌كان، ئه‌م پرینته‌ره كه به Photo cube WiFi به‌شێوه‌ی وایه‌رله‌یس له‌گه‌ڵ ئامێره دیجیتالییه‌كان په‌یوه‌ند ده‌درێت و وێنه‌كان له‌سه‌ر كاغه‌زێكی تایبه‌ت كه مەرەكەبی ناوێت چاپ ده‌بن، ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پل راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره جیگیر ده‌بن چونكه شوێنی دانانی ئامێره‌كانی هه‌یه، كاغه‌زه تایبه‌تییه‌كانی پرینته‌ری ناوبراو له كریستالی ره‌نگی پێكهاتوون، ئامێرێك له شێوه‌ی ئامێری كامێرای كوداكی سه‌ده‌ی رابردوو.
Top