كیبۆردێك بۆ هه‌موو جۆره ته‌بلێتێك
ته‌بلێت ئه‌گه‌رچی به‌هۆی كێشی كه‌م و دیزاینه‌كه‌ی هه‌ڵگرتن و راگواستنی ئاسانه، به‌ڵام گرفتێك له ته‌بلێتدا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كیبۆردی واقعی نییه و ته‌نیا كیبۆردی مه‌جازی هه‌یه، راسته ده‌كرێت له كیبۆردی كۆمپیوته‌ریش بۆ ته‌بلێت سوود وه‌ربگریت، به‌ڵام كیبۆردی كۆمپیوته‌ر بۆ هه‌ڵگرتن و راگواستن گونجاو نییه، هه‌ربۆیه به‌م دواییه كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی به‌ناوی Buffalo كیبۆردێكی نوێی تایبه‌ت به ته‌بلێتی به‌ناوی BSKBB15 هێناوه‌ته به‌رهه‌م، كه له به‌ئاسانی هه‌ڵده‌گیرێت. به‌هۆی سیسته‌می بلوتوسه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌بلێته‌كه په‌یوه‌ند ده‌درێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره سیسته‌مێكیش ده‌گونجێت، كێشه‌كه‌ی ته‌نیا 155 گرامه، له ناوهندرا ده‌نووشتێته‌وه تا به ئاسانی هه‌ڵبگیرێت.
